
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئۆروپا بۆ سەر ناوەندەکان و بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ئێران تووشی قەیرانی جددی دەرمان بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆرێک لە نەخۆشییەکان لە ئێران، بە هۆی گەمارۆکانەوە دەرمانە پێویستەکانیان بوونی نییە و مەترسی جددی لە سەر گیانی هاووڵاتیانە. هاوکات بە وتەی بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە چوار هەزار نەخۆشی هێمۆفیلی لە ئێران، بۆ ماوەی زیاتر لە 8 مانگە دەرمانیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ناجێگیری دۆخی تەندروستیان. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین جار بانگەوازی ئەمەی کردووە کە لە بواری پزیشکی و بەرهەمهێنانی دەرمان، پێشکەوتنێکی بەرچاوی هەبووە، بەڵام ڕووداوەکان بە پێچەوانەی وتەکانی ڕژیمە.