23
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “میشیاوی سه‌رو”ی سه‌ر به شاری سه‌قز، چه‌ندین ئه‌سپی كاسبكارانیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كوشتوویانه.
كوشتنی ئه‌سپی كاسبكاران له حاڵێكدایه كه ئه‌و بوونه‌وه‌ره به‌سته‌زمانانه ته‌نیا مه‌مه‌ڕی دابینكردنی بژێوی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانه و ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه كه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كۆمه‌ڵكوژیان ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا چالاكانی ژینگه‌پارێز و دانیشتووانی ناوچه‌كه له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم وڵامی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی نه‌داوه‌ته‌وه.