9

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عەلی مووسەویی هەوایی، فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران، بەھۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی بەجێماو لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پارێزگای زەنجان، کوژراوە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ئەنسارولمەهدی زەنجان ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی پووچەڵكردنەوەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٤ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها میدیاكانی حكوومەت ناوی “عەلی مووسەوی هەوایی”یان لەنێو ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا کوژراون بڵاو كردەوە، کەسێکی کە وەک یەکێک لە هێزە خاوەن ئەزموونەکان لە بواری لەناوبردن و تەقاندنەوەی تەقەمەنیدا دەناسرا.