كوژرانی ١٣٣ ژن له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له‌ ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كه‌ به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ی  مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ تا به‌ ئه‌مڕۆ ١٣٣ بابه‌ت ژن كوژی و قه‌تڵی نامووسی له‌ ئێران دا تۆمار كراوه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا له‌و شارانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌واڵه‌كانی تێدا میدیایی كراوه‌. زۆرترین ڕێژه‌ی ژن كوژیش له‌ شاره‌كانی ورمێ، تاران، نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان، كازروون، مه‌شهه‌د، خۆی، سه‌رده‌شت، دامغان، مه‌حه‌لات، پیرانشار، ئه‌له‌شته‌ر،كه‌ره‌ج، ده‌ماوه‌ند، نه‌وشه‌هر، ئه‌هواز، ماهده‌شت و هیده‌جی زه‌نجان ڕوویداوه‌ و له‌ شه‌ش مانگی ڕابردووشدا ٥٢ بابه‌ت ته‌نیا له‌ شاره‌كانی ورمێ و تاران ڕوویداوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net