109

به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كه به بۆنه‌ی ٨ی مارس بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ تا به ئه‌مڕۆ ١٣٣ بابه‌ت ژن كوژی و قه‌تڵی نامووسی له ئێران دا تۆمار كراوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و ئامارانه ته‌نیا له‌و شارانه‌ی كۆكراونه‌ته‌وه كه هه‌واڵه‌كانی تێدا میدیایی كراوه. زۆرترین ڕێژه‌ی ژن كوژیش له شاره‌كانی ورمێ، تاران، نه‌جه‌ف ئابادی ئیسفه‌هان، كازروون، مه‌شهه‌د، خۆی، سه‌رده‌شت، دامغان، مه‌حه‌لات، پیرانشار، ئه‌له‌شته‌ر،كه‌ره‌ج، ده‌ماوه‌ند، نه‌وشه‌هر، ئه‌هواز، ماهده‌شت و هیدهجی زه‌نجان ڕوویداوه و له شه‌ش مانگی ڕابردووش‌دا ٥٢ بابه‌ت ته‌نیا له شاره‌كانی ورمێ و تاران ڕوویداوه.