كوژرانی ژنێك به‌ پاساوی نامووس له‌ مه‌شهه‌د

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس كوژرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ژنێكی ته‌مه‌ن ١٨ی ساڵی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌ ناوی “زه‌ینه‌ب.م” له‌لایه‌ن هاوژینه‌ ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌كه‌ی به‌ بیانووی پاراستنی نامووس به‌ چه‌قۆ كوژراوه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هاوژینی زه‌ینه‌ب به‌ گومانی ئه‌وه‌یكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا پێوه‌ندی هه‌یه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵ و به‌ زه‌ربه‌ی چه‌قۆ ناوبراوی بریندار كردووه‌. زه‌ینه‌ب پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه، به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بكوژكه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ مردنی زه‌ینه‌ب گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ماڵ به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net