پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن داواكاره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ شاری ئه‌یوان

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، “ماریا شێرمحەممەدی”، خەڵکی ئەیوان و دانیشتووی بەندەرعەباس، لەلایەن داواکارەکەیەوە بە ده‌مانچه کوژرا.

بەپێی زانیارییه‌كان، تاوانباره‌كه‌ خه‌ڵكی برووجێرد بووه‌ و به‌دوای ئه‌وه‌ی كه وڵامی نه‌رێنی له‌ ماریا وه‌رگرتووه‌، چه‌ند جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ بكۆژ دوای ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه، له‌ ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *