پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢ی هه‌تاوی، ئه‌رته‌شی توركیا له‌ ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه‌ چوار ئۆتۆمبێلی له‌ جاده‌ی دێرك بۆ قامیشلوو كرده‌ ئامانج و كوژران و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، په‌هباده‌كانی توركیا چوار ئۆتۆمبێلیان له‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی دێرك بۆ قامیشلوو كردۆته‌ ئامانج و له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، به‌لانیكه‌م سێ ئه‌ندامی سووریانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *