29
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه، فڕۆكه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا هێرشیان كرده سه‌ر گوندی كافیه له چیای گاڕه و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان، له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردووی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر گوندی كافیه له چیای گاڕه‌ی سه‌ر به شاری ئاكرێ، دوو كه‌س به ناوه‌كانی “به‌شیر عۆمه‌ر” و “عارف تاها” گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو شارومه‌ندی دیكه‌ش به ناوه‌كانی “سادق تاهر” و “عه‌بدۆڵڵا تاهر” به‌سه‌ختی بریندار بوون.