پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ سێداره‌ له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ بوون.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، “شاهرۆخ دانشوه‌ركار“، “وه‌حید به‌نی عامریان“،” ئه‌بولحه‌سه‌ن مونته‌زر“، “مێهدی ته‌قه‌وی“، “بێهرووز ئێحسانی“، “محه‌ممه‌د جه‌واد وه‌فایی سانی” و “پویا قوبادی“، هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره‌، به‌ به‌ده‌سته‌وه‌  گرتنی دروشمی “نا بۆ ئێعدام” له‌ به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *