105

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی گوڵان، بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی ئۆتیزم له شاری كرماشان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌دواداچوون بۆ مافی كه‌م ئه‌ندامان، به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهزیستی كرماشان چوونه‌ته نێو ناڕازیان و بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی ئۆتیزم توومارێكیان واژۆ كردووه و ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كردووه. بنه‌ماڵه‌ی تووشبووانی ئۆتیزم خوازیاری دابینكردنی ده‌رمان و شوێنی په‌روه‌رده‌ی خۆڕایی بۆ منداڵه‌كانیان بوون.