پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له ‌كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٣٠ی به‌فرانباری ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، شووش و ئه‌هواز بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یه‌ك دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام تا به‌ ئه‌مڕۆ هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *