بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كوردستان و ئێران

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، خانه‌نشینكراوانی موخابرا له‌ شاره‌كانی “كرماشان، سنه‌، مه‌ریوان، هه‌مه‌دان، ڕه‌شت، ئیسفه‌هان، شیراز و مه‌شهه‌د” دژبە وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی “ستادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام” و هه‌روه‌ها “بونیادی ته‌عاونی سپای پاسداران“، دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌ و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێ خانه‌نشینكراوان و چالاكانی مه‌ده‌نی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە