به‌یانی شه‌ممه ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی مللی حه‌فاری بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت و ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی باشووری ئێران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوودا بڵاو كراوه، بڕیار بوو كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی ئێران ڕۆژی شه‌ممه به شێوه‌ی گشتی مان بگرن. به‌یانی شه‌ممه كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له شیركه‌تی مللی حه‌فاری ده‌ستیان له كار كێشاوه و په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی بۆن كارت و نه‌وت كارت، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.