بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی پوویا نه‌خ له‌ ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی پوویا نه‌خ له‌ ئیلام

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٠ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی پوویا نه‌خ له‌ به‌رده‌م فه‌رمانداری ئیلام دا كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ سه‌ره‌تای مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ كارخانه‌ی پوویا نه‌خی ئیلام به‌هۆی كێشه‌ی دارایی داخراوه‌ و ١٥٠ كرێكاری ئه‌و ناونده‌ بیلاته‌كلیف ماونه‌ته‌وه‌. كارگه‌رانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری خوازیاری كرانه‌وه‌ی كارخانه، گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كار، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە