40
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، موعه‌لیمانی خه‌رید خهردهماتی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له شاری زاهدان كۆبوونه‌وه و له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، موعه‌لمیانی خرید خه‌ده‌ماتی پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئاست نه‌دانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه ناڕازین و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. به‌وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان، ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستان ته‌نیا به‌ڵێنی درۆیان پێ ئه‌دات و ئێستا كه شه‌ش مانگ له ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی خوێندن تێپه‌ڕیوه، هێشتا حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه و حه‌قده‌سته‌كانیان له ٨ ملیۆنه‌وه بۆ شه‌ش ملیۆن كه‌می كردووه.