بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری یه‌زد

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری یه‌زد

 

 

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له‌ شاری یه‌زد، دژ به‌ ڕاده‌ست نه‌كرانی خانووه‌كانیان و ڕاوه‌ستاندنی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی، له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارپزگایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

خه‌ڵكی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له‌ سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به‌ به‌رپرسان، نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كانیان ڕاده‌ستیان نه‌كراوه‌، به‌ڵكوو به‌ بیانووی نه‌بوونی بوودجه‌ پرۆژه‌كه‌ نیمه‌ كاره‌ ڕاوه‌ستاوه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی ودیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی.

لێدوانێک بەجێ بهێلە