3
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی لاوان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.