پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ له‌ دوڕگه‌ی لاوان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له‌ دوڕگه‌ی لاوان، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، بایه‌خ دانی ڕژیم به‌ داخوازییه‌كانی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *