بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی فریاگوزارییه‌ خێراكان له‌ شاری تاران

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی فریاگوزارییه‌ خێراكان له‌ شاری تاران

 

 

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی  هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ پێرسۆنێلی فریاگوزارییه‌ خێراكانی شاری تاران، دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای وه‌زاره‌تی بێهداشت له‌ شاری تاران، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی  پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە