3
له ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل، كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانه‌كانی تاران، شیراز، ئه‌هواز و قوم له سێداره دراون.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، به‌ندكراوێك به ناوی مه‌جید مۆسه‌یێبی به تۆمه‌تی “افساد فی الارض” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له تاران ئێعدام كراوه. له سێ ڕۆژی ڕابردووش دا چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌كبه‌ر یوونسی، نیزام مورادی، ته‌یموور پولادوه‌ند و حسێن حه‌ق وێردی له زیندانه‌كانی شیراز و قوم له سێدار دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌ندكراوێك به ناوی ئه‌حمه‌د نازمی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ئه‌هواز له سێداره دراوه.