پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌سێداره‌دانی شه‌ش به‌ندكراو له‌ چه‌ند زیندانی ئێران

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، شه‌ش به‌ندكراو به‌ تۆمه‌ته‌كانی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل، كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست و بازه‌رگانی به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانه‌كانی تاران، شیراز، ئه‌هواز و قوم له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، به‌ندكراوێك به‌ ناوی مه‌جید مۆسه‌یێبی به‌ تۆمه‌تی “افساد فی الارض” و “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” له‌ تاران ئێعدام كراوه‌. له‌ سێ ڕۆژی ڕابردووش دا چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی عه‌لی ئه‌كبه‌ر یوونسی، نیزام مورادی، ته‌یموور پولادوه‌ند و حسێن حه‌ق وێردی له‌ زیندانه‌كانی شیراز و قوم له‌ سێدار دراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌ندكراوێك به‌ ناوی ئه‌حمه‌د نازمی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ زیندانی ئه‌هواز له‌ سێداره‌  دراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *