4

له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كه‌شتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ زیندانی به ناوه‌كانی “سۆران ئه‌حمه‌دی، هوشه‌نگ خالسی، یونس سه‌لامی، توره‌ج نورئه‌فكه‌ن، حامد چراغی، نوسره‌ت ئه‌سه‌دی و گولموراد ئاقایی” به تۆمه‌تی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی “بۆكان، بێهبه‌هان، فێرده‌وس، ساری، ماهشه‌هر، بجنورد و گه‌ناباد” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “یاسر باباكوهی” به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له زیندانی تایباد له سێداره دراوه.