پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌سێداره‌دانی ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی “كه‌شتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ٧ زیندانی به‌ ناوه‌كانی “سۆران ئه‌حمه‌دی، هوشه‌نگ خالسی، یونس سه‌لامی، توره‌ج نورئه‌فكه‌ن، حامد چراغی، نوسره‌ت ئه‌سه‌دی و گولموراد ئاقایی” به‌ تۆمه‌تی  كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی “بۆكان، بێهبه‌هان، فێرده‌وس، ساری، ماهشه‌هر، بجنورد و گه‌ناباد” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “یاسر باباكوهی” به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، له‌ زیندانی تایباد له‌ سێداره‌ دراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *