له‌قاودانی جه‌نایه‌تی ڕژیم له‌لایه‌ن باوكی “بامشاد سوله‌یمانی” له‌ ئیلام

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی هه‌ینی ٤ی جۆزه‌ردان، مه‌راسمی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی “بامشاد سوله‌یمانی” خوێندكاری خه‌ڵكی ئیلام به‌ به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ چوو و باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئاشكرا كرد.

“بامشاد سوله‌یمانی” خوێندكاری ته‌مه‌ن ١٩ ساڵی خه‌ڵكی شارستانی ئاودانانی سه‌ر به‌ پارێزگای ئیلام له‌ ساڵگه‌ردی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا. كاتێك به‌ برینداری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵ به‌هۆی ئێش و ئازاری زۆره‌وه‌ دوو حه‌بی ناپڕۆكسن ده‌خواد و ده‌چێته كۆما. به‌دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، پزیشكان ده‌ڵێن كه‌ چه‌ند ئه‌ندامی ده‌روونی ئه‌و لاوه‌ به‌هۆی ژه‌هرخواردكردن له‌كار كه‌وتووه‌ و چه‌ند ده‌نده‌ی په‌راسووی شكاوه‌. بامشاد ڕۆژی ٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ گیانی له‌ده‌ست ده‌دات و بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه‌ بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرێت. ڕۆژی ١١ی جۆزه‌ردان خه‌ڵكی ئاودانان دژ به‌و جه‌نایه‌ته‌ ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام چه‌ند كه‌سیان به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن. له‌ یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی بامشاد باوكی به‌ نیشاندانی به‌ڵگه‌ی دادگا و پزیشكی داد هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك باس ئه‌كات و جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم ئاشكرا ده‌كات. باوكی بامشاد له‌ مه‌راسمی ساڵڕۆژی ڕۆڵه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاند: هیچم بۆ له‌ده‌ستدان نییه‌، كوڕه‌كه‌میان كوشتووه‌ و قه‌د له‌بیری ناكه‌م و جه‌نایه‌تكاران نابه‌خشم.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net