پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌ناوچوو‌نی زیاتر له‌ ١٠٠ هێكتار له‌ سرووشتی پیرانشار به‌ هۆی مانۆڕه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌ ژینگه‌پارێزییه‌كانی شاری پیرانشار، له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ هۆی مانۆڕی سه‌ربازی هێزه‌كانی سپای پاسداران،پوش و پاوانی پشتی گوندی “بندڕی” سه‌ر به‌ شاری پیرانشار ئاگری گرت و زیانێكی زۆر به‌ سرووشتی ناوچه‌كه‌ گه‌یشت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌، به‌ هۆی ئاگر گرتنی پوش و پاوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌، زیاتر له‌ ١٠٠ تا ١٥٠ هێكتار له‌ سرووشت سوتاو هه‌زاران بوونه‌وه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستدا و له‌ ناوچوون. شایانی باسه‌ ئاگری ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ هه‌وڵی خه‌ڵكی خۆبه‌خش و ژینگه‌پارێزانی كوردستان كۆنترۆڵ كراوه‌ و ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای ئاگر دانی ناوچه‌كه‌ ته‌نانه‌ت تیمێكی فریاگوزاری خێرای ڕه‌وانه‌ی شوێنی ئاگره‌كه‌ نه‌كردووه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *