پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌ سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی قه‌زوین و ته‌ورێز

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“، له‌ زیندانه‌كانی قه‌زوین و ته‌ورێز له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به‌ ناوی “حه‌بیب پورنه‌قی” ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“، له‌ زیندانی ته‌ورێز ئێعدام كراوه‌. هه‌روه‌ها دۆ به‌ندكراوی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “سادق جه‌واهری” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ و “كه‌ریم ئه‌ۆلادی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر“، له‌ به‌ندیخانه‌ی چوبینده‌ری قه‌زوین، ئێعدام كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *