پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌ سێداره‌دانی سێ كه‌س له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا سێ به‌ندكراو له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان” و “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “ڕه‌زا به‌هرامی فه‌رد” و “عه‌بدولمه‌هدی ڕاشدمیری” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“، له‌ به‌ندیخانه‌كانی دزفول و قوم له‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ به‌ ناوی “ئه‌سغه‌ر ڕه‌مه‌زانی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ زیندانی قوم له‌ سێداره‌ دراوه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *