بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

له‌ سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی

 

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنجبه‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ سێداره‌ دراون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “سوبحان جه‌عفه‌ری و ئه‌بولفه‌زڵ فه‌ڕۆخی” به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان”، له‌ زیندانه‌كانی “خوڕه‌م ئاوا و هه‌مه‌دان” ئێعدام كراون. هاوكات، دوو هاووڵاتی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د كه‌ریم مورادی، ئارمان نه‌یری” و هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ كه‌ هێشتا ناسناوی به‌ ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه‌، به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” له‌ زیندانه‌كانی “دبزڵ ئابادی كرماشان و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج”، له‌ سێداره‌ دراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە