پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

له‌ سێداره‌دانی چوار به‌ندكراو له‌ زیندانه‌كانی ڕژیم

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا چوار به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشه‌به‌ره‌كان“، له‌ زیندانه‌كانی “ئیلام، خوڕه‌م ئاوا و بجنۆرد” ئێعدام كران.

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دوو به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی “حافز ڕه‌حمه‌تی و هۆمایون سه‌فه‌ری” به‌ تۆمه‌تی “كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست“، له‌ زیندانه‌كانی خوڕه‌م ئاوا و ئیلام له‌ سێداره‌ دراون. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراوی دیكه‌ كه‌ ناسناوی یه‌كێكیان بریتیه‌ له‌ “ئیبراهیم عه‌زیزی“، به‌ تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان“، له‌ زیندانی بجنۆرد ئێعدام كراون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *