له سێدارەدانی ئەمیرعەلی میر‌جعفەری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بەفرانبار

هێزی قەزایی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە حوکمی ئێعدامی ئەمیرعەلی میر‌جعفەری، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری  ١٤٠٤، جێبەجێ کراوە.

لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەستگای دادوەری بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ناوبراو بە تاوانگەلێک وەک هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە دەرەکییەکان، تێکدانی ئەمنییەتی گشتی و بەشداری لە ئاگرتێبەردانانی هەندێک شوێن تۆمەتبار کراوە. هەروەها وتراوە کە دوای پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە، سزاکەی جێبەجێ کراوە.

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی لەمجۆرە، بە تایبەتی لە بارودۆخێکدا کە گومان و ناڕوونیی زۆر هەیە لەسەر پرۆسەی دادگاییکردن و ئەگەری وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لەگەڵ ڕەخنەی فراوانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانی مەدەنی ڕووبەڕوو بووەتەوە و نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پێشێلکردنی بنەماکانی دادگایەکی دادپەروەرانەی پەرەپێداوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net