پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لوڕستان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی ٢زیندانی بەناوەکانی موسلیم جەمشیدی و محەممەدمراد یەندیشکووە خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان کە پێشووتر بەتۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم دوو زیندانییە سێشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازرابوون و سەرلە بەیانی ئەوڕۆ حوکمی ئێعدامی هەردوو زیندانی جێبەجێ کرا.

شیاوی باسە، ئێعدامی ئەم دوو زیندانییە لە بێدەنگی تەواوی ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و حکوومییەکانی ئێران هاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *