پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لە سێدارە درا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “مەهدی فەرید” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیسرائیل“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ئەو چالاکوانە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانییەوە لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کرابوو.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *