5

ڕۆژی چوارشەممە 24ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، دوو بەندکراوی عەقیدەتی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەکانیان بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانی “مەحیەدین عەبدوڵڵاهی و حسێن پاڵانی” لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “شۆڕشی چەکداری دژ بە کۆماری ئیسلامی” دەستبەسەر و پاشان حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە حوکمی سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان بەڕێوەچووە و هێشتا تەرمەکانیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە.