بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو بەندکراو لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان و بەندکراوێکی دیکە لە زیندانی ماهشەهر، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دران. 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەیانی سێشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “عەباس زارعی و داریوش قوبادی” لە زیندانی دیزڵئابادی کرماشان لەسێدارە دراون. عەباس زارعی خەڵکی گوندی سەرین لە ناوچەی فیروزئابادی کرماشان بوو و پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە شەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها داریوش قوبادی، خەڵکی هەرسین و لە ساڵی ١٤٠٣ بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کرابوو. هاوکات بەیانی دووشەممە ١٨ی جۆزەردان، “ئیبراهیم مودەت‌زادە” لە زیندانی ماهشەهر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کراوە. 

لێدوانێک بەجێ بهێلە