
ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، “مێحراب عەبدوڵڵازادە” بەندکراوی سیاسی، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە درا.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییەی خەڵکی شارستانی شنۆ، سەرەتا لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” دا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شارستانی شنۆ، بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” حوکمی ٩ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا، کە پاشان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ کرا. “مێحراب” دواتر لە دۆسیەیەکی جیاوازدا، بە تۆمەتی “فساد فی العرض و بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی بەسیجی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ڕێکخراوە و چالاکانی مافی مرۆڤ، چەندین جار ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە تۆمەتی ناڕەوا و لە ڕەوەندێکی نایاساییدا حوکمی سێدارە بە سەر ئەو هاووڵاتییەدا سەپێندراوە و کاتی لەژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراوە.