لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

بەیانی رۆژی ڕابردوو، حوکمی سێدارەیکاوە ڕەفوشەهاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە لە زیندانی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ماوەی سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگایکەیفەریشاری سنەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هاووڵاتییە نزیک بە یەک حەفتە بوو کە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی لە بەندی گشتی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕەوانە کرابوو. شایانی باسە کە کاتژمێر 1ی بەیانی رۆژی ڕابردوو، خەڵکی شاری سنە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دژ بە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە و هەروەها وەرگرتنی لێ خۆشبوون لە بنەمالەی ئەو کەسەی کوژرابوو، لە بەردەم زیندانی ناوەندی شاری سنە کۆبوونەوە، بەڵام بنەمالەی ئەو کەسە لێ خۆش نەبوون و ناوبراو لە سێدراە درا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net