لەسێدارەدانی هەشت بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی هەشت بەندکراو لە زیندانەکانی خوی، ماکو، شیراز، کرماشان، ئیسفەهان، شیروان و خۆڕەمئاباد جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو بەندکراوانە بە ناوەکانی “وەلی مورادی“، “زەکەریا خزرنەژاد“، “فەرهاد مینايی“، “حسێن ساڵح‌ پوور“، “داریوش قوبادی“، “ڕەزا قەنبەرلوو“، “کەرامەت مەنسووری” و “ئەحمەدڕەزا تورابی“، پێشووتر لە چەندین دۆسیەی جیاوازدا، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها ژمارەیەکیان بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکنیان، حوکمی سێدارەکانیان جێبەجێ کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net