7

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەشت بەندکراو لە زیندانە جیاوازەکانی ڕژیم بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لە سێدارە دراون.
ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “ڕزوان ئەسغەرزادە، وەحید وەفایی، هوشەنگ سۆلتانی، زەینەب ڕەجەبی، جەلیل سەلامەت، کەریم مەجدەم، حسێن غەزڵاوی، ئێسکەندەر حەیدەر زادە” پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان یان کوشتنی بە ئەنقەست، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و حوکمەکەیان لە رۆژانی ڕابردوودا، لە زیندانەکانی “دەستگردی ئیسفەهان، سپیداری ئەهواز و ناوەندی تەورێز” جێبەجێ کراوە و تەنانەت هەواڵی لەسێدارەدانی ژمارەیەکیان بە بنەماڵەکانیان نەدراوە.