7

بە ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکانی لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو پێنج بەندکراوە بە ناوەکانی “سەید ئەکبەر بەنی هاشم، جان محەممەد سەعادەتی، مەنووچهر نیکوو خولق، محەممەد ئەکبەرپوور نیا و ئەمیر عەباس دەکاوەند”، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەویوەندی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان”، پێشووتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان، لە زیندانەکانی “تەورێز، دزفوول، کەرەج و مەشهەد” لەسێدارە دراون.