لەسەرکار دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە ناوەندە پیشەسازییەکان

لە ڕۆژانی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و هەروها لە درێژەی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیانی کرێکاران، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی شاغڵ لە ناوەندە پیشەسازییەکان لە سەر کارەکانیان دەرکراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە کانگەی فلۆرینی تەبەس و شیرکەتەکانی پویشگەرانی کانگەکانی مەکنونی پارسیان و ڕەنگین سەنگ و هەروەها لە چەندین شیرکەت و ناوەندی دیکەی پیشەسازی لە سەرتاسەری ئێران، بە هەزاران کرێکار لە سەر کارەکانیان دەرکراون و ڕێژەی بێکاری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. شایانی باسە کە کارناسانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە پلانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نە تەنیا بریتی نییە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی بێکاری یان باشکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران، بەلکوو گوشارێکی زۆری ئابووری خستووەتە سەر شارۆمەندان

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net