لەناوچوونی یەکە پیشەییەکانی پاریزگای سنە بە هۆی خراپی دۆخی ئابووری

بە وتەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی، زیاتر لە 95 لە سەدی یەکە پیشەییەکانی پارێزگای سنە بە هۆی هەڵاوسان و پشتیوانی نەکردنی ڕژیم لە ناوچوون.

شەهاب ناسری جێگری بەرپرسی ژووری بازاڕییانی ئیران و پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، کە توانای ئابووری کاسبکاران و بازارییان بە شێوەیەکی کەموێنە کەمبووەتەوە و بە هۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا لەلایەن ڕژیمەوە، زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە. ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە سەرەرای هەموو ئەو کێشانە، تەنانەت بانکەکانیش رەتیدەکەنەوە هاوکارییان بکەن یان وام بە خاوەنکاران بدەن. جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی گەندەلی ڕژیم و دابین نەکردنی ژێرخانە پێویستەکان چەند پرۆژەی هاتووچۆ لە سنە لە ناوچوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net