پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لە سێدارەدانی ٤ بەندکراو لە چەند بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، ٢٧ و ٢٨ خەزەڵوەری ١٤٠٣، چوار بەندکراو لە زیندانه‌كانی زەنجان، خۆڕەم ئاوا، کەهنووج و بەندەرعەباس له‌سێداره‌ داراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە بەندیخانەی زەنجان بەندکراوێک بە ناوی “فەرەج سەرمەدی” تەمەن ٣٢ ساڵ، بە تۆمەتی “دەستدرێژی سێکسی” لە سێدارە دراوه‌، هەروەها بەندکراوێک بە ناوی “موستەفا مۆلایی” و بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی “محەممەد بامری ” تەمەن ٣٦ ساڵ، به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست له‌ زیندانه‌كانی خۆڕەم ئاوا و كه‌هنووج ئێعدام کراون. له‌ زیندانی به‌نده‌رعه‌باس، به‌ندكراوێكی ئه‌فغانستانی خوداڕه‌حیم پوپلزهی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سێداره‌ دراوه‌. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *