لە سێدارەدانی چەندین شارۆمەند لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی ژمارەیەک بەندکراو لە زیندانەکانی مەشهەد، ئیسفەهان، مشکین‌شار، کرماشان، ماهشەهر، کرمان، ڕەشت و شیراز جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەسەدوڵڵا بەهرە، ڕەشید قەنبەرزەهی، مەهدی ئازمون، سیاوەش ئەفراشتە، ئەبوزەر نگارستانی، عەباس زارعی، ئیبراهیم مودەت ‌زادە و داریوش کەلکۆ لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری  ئیسلامی، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان” لەسێدارە دراون و مەترسی لەسێدارەدانی ژمارەیەکی زۆریتر لە بەندکراوان لە ئارادایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net