7

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٦ هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان لەسێدارە دراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئەو هاووڵاتیانە لە ناوەکانی “بەهرام کەشاوەرزی، حامد ئیمامی، محەممەد عەلی کەفاش، نەوید محەممەدپور، مۆراد نورە و موحسن زەرونی“، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراون. شایانی باسە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا، لانیکەم ٩٠٠ هاووڵاتی لە زیندانە جیاوازەکانی کۆماری ئیسلامی جەنایەتکار ئێعدام کراون کە بەشێکیان دۆسیەکانیان پەیوەندیدارە بە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە ڕژیم بووە.