ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە شاری جیرۆفت دەستیان لە کار کێشایەوە و مانیان گرت.
ئەو شۆفێرانە ناڕەزایەتییان دژ بە کێشە بژێوی و پیشەیییەکانیان دەربڕی. مانگرتوان ئاماژەیان بە قەیرانی خراپی ئابووری کرد و ڕایانگەیاند کە چیتر توانای دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نەماوە و لە دۆخێکی زۆر نالەباردا دەژین.


