بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

مانگرتنی شۆفێرانی تاكسی له‌ شاری سنه‌

مانگرتنی شۆفێرانی تاكسی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شۆفێرانی تاكسی له‌ شاری سنه‌ دژ به‌ نه‌بوونی داهات ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

شۆفێرانی ناڕازی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی چالاكییه‌ به‌ربڵاوه‌كانی ئۆتۆمبیله‌كانی شیركه‌تی “ئێسناپ“، تاكسی ئینته‌رنێتی و هه‌روه‌ها شیركه‌ته‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه‌، به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر و به‌رچاو داهاتیان دابه‌زیوه‌ و دۆخی ژیانیان له‌ خراپیدایه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبیل و سووته‌مه‌نی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به‌ داواكارییه‌كانیان بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە