12

بەپێی دوایین زانیارییەکان، “غەزەڵ مەرزبان” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، بە مەبەستی ناڕەزایەتی بەو حوکمە کە بەسەریدا سەپێندراوە بۆ ماوەی زیاتر لە 7 ڕۆژە کە مانی بە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو ژنە ڕێکەوتی 25ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. ناوبراو پاشان لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” حوکمی 9 ساڵ و 8 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو ژنە چالاکوانە بە هۆی مانگرتنی لە خواردن، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لە ژێر گوشاری بەرپرسانی زیندانی ئێڤیندایە.