ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاره‌داری له شاری كومله سه‌ر به پارێزگای گیلان، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ساه‌عتی كار، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها نه‌مانی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون. جێگای ئاماژه‌یه ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ ڕێگری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازی له ئێران، گوشار بۆ سه‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان دێنێت و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له سه‌ر كار و ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ده‌كات.