پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مانگرتنی كرێكارانی شاره‌داری له‌ شاری كومله‌ی گیلان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كرێكارانی شاره‌داری له‌ شاری كومله‌ سه‌ر به‌ پارێزگای  گیلان، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م شاره‌داری ئه‌و شاره‌ دژ به‌ بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به‌ دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ساه‌عتی كار، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هه‌روه‌ها نه‌مانی گوشاری هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناڕازی له‌ ئێران، گوشار بۆ سه‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان دێنێت و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان له‌ سه‌ر كار و ساز كردنی دۆسیه‌یان لێ ده‌كات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *